دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی خەڵکی ئیسلام ئاوای غەرب لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی چوارشەمە “٩ی رەشەمەی ١٤٠٢” شارۆمەندێک خەڵکی ئیسلام ئاوای غەرب بە ناوی “شەهاب دارابی” لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو پاش بڵاو کردنەوەی بابەتێک لە دژایەتی لەگەڵ هەڵبژاردنەکان لە پەیجی ئینستاگرامەکەی ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پاش دەستبەسەر کرانی شەهاب دارابی پەیجی ئینستاگرامەکەی داخراوە و بەردەست نەماوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular