دەستبەسەر کرانی سەجاد مورادی وەندان خەڵکی ئاودانان دوای کاردانەوەی بە مردنی رەئیسی

هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣” سەجاد مورادی وەندان کوڕی تەقی و خەڵکی ئاودانان ، پاش بانگ کران بۆ دادگای ئەم شارە دەسبەسەر کرا .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە پەیوەند لەگەڵ کاردانەوەی بە مردنی ئیبراهیم رەئیسی لە لاپەڕەی  ئینستاگرامەکەی دەستبەسەر و پاشان بۆ بەندیخانەی دەرە شار ڕاگوێزراوە .

ناوبراو پێشتر لە رێکەوتی "١١ی رێبەندانی ١٤٠١" لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە لە شاری مەسجد سلێمان دەستبەسەر کرابوو و لە نادەزایی بەرامبەر پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی لە بەندیخانەی ئیلام بە دورینی لێوی مانی لە خواردن گرتبوو .

ئەم شارۆمەندە کوردە لە کۆتایدا رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular