دەستبەسەر کرانی سێ منداڵی دیکە لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە پیرانشار

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی دووشەممە “٢٩ی ئابانی ١٤٠١” سێ منداڵی تەمەن ١٦ و ١٥ ساڵان خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم منداڵانەیان "کۆمار نەبی تەمەن ١٦ ساڵ و کارزان نەبی تەمەن ١٥ ساڵ و پێشەوا نەبی تەمەن ١٦ ساڵ و هەر سێکیان خەڵکی پیرانشار ، پشتڕاست کردووەتەوە .

بە پێی ئەم راپۆرتە هێزە ئەمنیەکان بێ بەڵگەی یاسایی ئەم منداڵانەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە .
تا ساتی ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە  سەبارەت بە شوێن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم سێ منداڵە زانیاریەک بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular