دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “سینا خاموشی تەمەن ٣٧ ، پەیمان شاهچراغی تەمەن ٣٥ ساڵ و سابیر ڕەوشەنی” تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی کرماشان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، ئەم سێ شارۆمەندە کوردە هاورێی "ڕەزا ڕەسایی" بەندکراوی سیاسی کوردی لە سێدارە دراو لە کرماشان بوون .

شایانی باسە ، ڕەزا رەسایی تەمەن ٣٣ ساڵ بەندکراوی سیاسی و لە دەستبەسەر کراوانی شۆڕشی ژینا لە رێکەوتی "١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٣" لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا .

تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular