دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە کوردستان سێ شارۆمەندی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی پێنج شەممە "٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣" سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی "شەهرام نانەوا ، زاهیر(پاشناو نادیار) و رەشید رەحیمی" خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular