بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : رۆژی پێنج شەممە “٣٠ خاکەلێوەی ١٤٠٣” سێ شارۆمەندی کوردی خەڵکی سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .
ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا "عەلی حسێنی ، ئومید شەهداد و عومەر حسێنی" خەڵکی ئاوایی دێوزناو سەر بە سەوڵاوا ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندانە و دەستبەسەریان کردوون و پاشان بۆ شوێنێکی ڕایانگواستوون .
