دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە

هانا ڕۆژی دووشەممە “٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” سێ شارۆمەندی کورد خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .

ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “سەلاح خزر نژاد ، شوانە خزرنژاد و ئەحەد خزرنژاد” خەڵکی ئاوایی “گردەبن” سەر بە پیرانشار سەلمێنراوە .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular