هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” سێ شارۆمەندی کورد خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزەنیزامییەکانەوە دەستبەسەر کران .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم سێ شارۆمەندەیان "موحسێن ئەحمەدی ئەقدەم ، رەسوڵ یوسفی ئازەر و حەسەن یوسفی ئازەر" خەڵی ئاوایی بەفرەوانی مەهاباد ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی جوونەتە سەر ماڵی ئەم سێ شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردوون و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەکانی ئەمنی مەهاباد و ورمێ ڕایانگواستوون .