بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” لاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵ بە ناسنامەی “سەلمان ئەفرا” زیندانی سیاسی پێشوو خەڵکی ئاوایی “نێ” سەر بە شاری مەریوان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بێ پێدانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هەر وەها لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە مەریوان دوو شارۆمەندی دیکە بە ناوەکانی "محەممەد بار خۆدا" تەمەن ٣٤ ساڵ و "ئەشکان بارخۆدا" تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی ئاوایی "هەنجیران" سەر بە ناحیەی خاو و میراوای شاری مەریوان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندانە و شوێنی ڕاگرتنیان بەردەست نیە .