هانا : ڕۆژی سێشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “شارام ئیبراهیمی و سۆران بنگینی” خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش”ی سەر بە شنۆ ، بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
هەروەها ڕۆژی پێنج شەممە "٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢" شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "عرفان مەحموودی" خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بەدوادا چوونەکانی بنەماڵەی ئەم سێ شارۆمەندە بۆ زانینی دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکانیان بێ ئاکام بووە .
