هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە شاری دیواندەرە هەواڵی دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی ئەم شارەیان ڕاگەیاند .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە رۆژی دووشەممە "٧ی ڕەشەممەی ١٤٠٢" سێ شارۆمەند بە ناوەکانی نیما مورادی ، ئەشکان فەرەجوڵڵاهی و سینا (پاشناو نادیار)" کوڕی شێرزاد و خەڵکی دیواندەرە ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە شەقامی ١٦ مەتری ئەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو کرادنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .
