دەستبەسەر کرانی سێ شارۆمەندی خەڵکی بۆکان لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٢٨ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “هەژار ئەحمەدی ئازەر” تەمەن ٥٢ ساڵ خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

هەروەها ڕۆژی چوار شەممە "٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٢"  دوو شارۆمەند بە ناوەکانی "سیروان سپێهری و مستەفا سامی" خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراون .

تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular