دەستبەسەر کرانی سیاوەش سوڵتانی لە ئەندامانی بنەماڵەی گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە “١٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” سیاوەش سوڵتانی کوڕی کوبرا شێخە لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژینا لە شاری مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خێزانی ئەم شارۆمەندە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و لێدان دەستبەسەریان کردووە و بردوویانە بۆ شوێنێکی نادیار .

 

پێویستە وەبیر بهێنرێت کە کوبرا شێخە تەمەن ٥٩ ساڵ خەڵکی مەهاباد لە رێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠١ لە شەقامی مەلاجامی مەهاباد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا .

بە وتەی شایەدحاڵەکان ، کوبرا شێخە لە ماڵەکەیەوە بۆ خۆپێشاندەران دەمامک و لەچکی بردووە کە دەموچاویان داپۆشن بۆ ئەوەی نەناسرێنەوە کە لەم کاتەدا تەقەی لێکراوە و لە باوەشی کوڕەکەیدا گیانی لە دەستداوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular