بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٦ گوڵانی ١٤٠٣” سوسەن حەسەن زادە ، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی بۆکان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ناوبراو لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .