دەستبەسەر کرانی دوو منداڵی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا : لە لێواری ڕۆژی جیهانی منداڵان هێزەکانی حکومەت دوو منداڵیان دەستبەسەر کرد .

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا ؛ شەوی یەکشەممە "٢٨ی ئابانی ١٤٠٢" دوو منداڵ بە ناوەکانی "فەرزین نەبی" تەمەن ١٤ ساڵ و "هێدی یوسفی ئەقدەم" تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ فەرزین نەبی لە شوێنی کارەکەی بە لێدان و بێ رێزی پێکردن و هێدی یوسفی لە ماڵی باوکی و بێ حوکمی دادگا لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون .

تا ئێستا زانیاری سەبارەت بە هۆکاری دستبەسەر کران و شوێنی راگرتنی ئەم دوو منداڵە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular