هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی میاندواو ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای ئەم شارە دەستبەسەر کران .
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "ئومید قادر نژاد ، موحسێن قادررەش" خەڵکی ئاوایی "حاجی حەسەن شامات"ی سەر بە میاندواو سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بە هۆی بەشداری لە رێورەسمەکانی نەورۆز دەستبەسەر و بۆ زیندانی میاندواو ڕاگوێزراون .
