هانا : ڕۆژی دووشەممە “٢٣ی رێبەندانی ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “یاسر حسێنی” تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی کامیاران ، بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە "١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢" شارۆمەندێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی "کارزان ئاسم" لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان لە دژی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .