دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە “٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “عەلی دانش” خەڵکی مەهاباد ، بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە "٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣" شارۆمەندیکی دیکە بە ناوی "سلێمان مەحموودی" خەڵکی مەهاباد ،لە کاتی گەڕانەوە لە بۆکانەوە لە سەیتەرەی "کلکی بەگزادان"ی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular