دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە شارەکانی پیرانشار و بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “عومەر بەزغەم” خەڵکی ئاوایی “تەرکش”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

هەروەها لە شاری بۆکان شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "زانا حەسەن زادە" خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ، هێزەئەمنییەکان بە بێ پێڕانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە .

سەرچاوەیەک لەم بارەوە زیادی کرد ، هۆکاری دەستبەسەر کرانی زانا حەسەن زادە بە هۆی بڵاو کردنەوە بابەت و نوسراوە سەربارەت بە کوژرانی ئیبراهیم رەئیسی بووە .

RELATED ARTICLES

Most Popular