دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

هانا : ڕۆژی پێنج شەممە “٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “ئیبراهیم خویشکار” خەڵکی ئاوایی دڵ سەر بە سەوڵاوا و دانیشتوویی مەریوان ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە یەکێک لە شەقامەکانی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە رێکەوتی "٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣" شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم شارۆمەندەیان "ٓمەهدی وەلیزادە" خەڵکی "دارسەیران"ی مەریوان ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەم شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە چارەنووس و دۆخی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular