دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە بێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندەیان "سابر و سەلیم زوالقەرنین" خەڵکی ئاوایی "حەسەن نوران"ی شنۆ ، ڕاگەیاندووە .

پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت کە لەم دوو ڕۆژەدا لانیکەم پێنج شارۆمەندی خەڵکی شاری شنۆ بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .

RELATED ARTICLES

Most Popular