بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا ؛ ڕۆژی دووشەممە “١٧ی گوڵانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندەیان "حسێن بایزیدی" خەڵکی پیرانشار و سومەیە قادری" خەڵکی ئاوایی " گزگسک"ی پیرانشار ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون .