هانا :ڕۆژی چوارشەممە “١٨ی رێبەندانی ١٤٠٢” دووشارۆمەند خەڵکی دێولان لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون .
ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "زبیر و عەباس حسێن پەناهی" خەڵکی ئاوایی قوڕیچیای دێولان ، سەلمێنراوە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی زیندانی سیاسی لە سێدارەدراو محەممەد فەرامەرزی سەردانی دێولانیان کردووە کە لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .