دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەندی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا :  ڕۆژی چوارشەممە “٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣” دوو شارۆمەندی خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .

ناسنامەی ئەم دوو شارۆمەندە بۆ هانا "ئاکام ئەمینی و میلاد ناسری" هەر دووکیان خەڵکی ئاوایی "کانی ڕەش"ی سەر بە بۆکان سەلمێنراوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی لە ئاوایی کانی ڕەش دەستبەسەر کراون .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک سەبارەت بە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular