بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣” دوو برای پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوەکانی “پویا مەنتی مەنجەق تەپە خێزاندار باوکی منداڵێک و شوجاع مەنتی مەنجەق تەپە خێزاندار و خەڵکی سەحنە” پاش ناساندنی ڕۆژانەی خۆیان بە بەندیخانەی چێشمە سفیدی کرماشان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاشان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعات لە مەیدانی نەوتی ئەم شارە ڕاگوێزراون .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ئەم دوو برا لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١ ، بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێورەسمی بیست و یەکەمین ساڵڕۆژی گیانلەدەستدانی سەید خەلیل عالی نژاد یەکێک لە کەسایەتیە ناسراوەکانی ئایینی یارسان دەستبەسەر و پاشان لە لایەن لقی دوویی دادگای تاوانی کرماشان بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" بە ساڵێک بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٧٤ قامچی سزا دران .