هانا : رۆژی شەممە “٢٧ی ئابانی ١٤٠٢” مامۆستا حەسەن فەتحی خزرلەکی ئیمام جومعەی ئاوایی “قازڵیانی” بۆکان ، جارێکیتر و بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
مامۆستا حەسەن فەتحی تەمەن ٣٩ ساڵ کوڕی سادق و خەڵکی ئاوایی "شێرکوژ" سەر بە بەشی ناوەندی بیجاڕە .
پێویستە تێبینی بکرێت ناوبراو پێشووتر لە رێکەوتی "٢٥ی دەی مانگی ١٤٠١" دەستبەسەر و پاشان لە رۆژی سێشەممە "٢٣ی ئێسفەند مانگی ١٤٠١" بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .