بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣” دایک و کوڕێک بە ناوەکانی “زارا ساجدی و فەخرەدین قوڕەیشی” خەڵکی بۆکان ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراون .
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە گفتوگۆ لەگەڵ هانا زیادی کرد ، زارا ساجدی و کوڕەکەی لەگەڵ ماڵی باوکی گیانبەختکردوو "محەممەد حەسەن زادە" دراوسێن و ڕۆژی سێشەممە "٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣" لە کاتی دەستبەسەر کرانی سۆلماز و ئەحمەد حەسەن زادە لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە ناڕەزاییان دەربڕیوە و ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان بانگ و دەستبەسەر کراون .
تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دایک و کوڕە بۆ ئاگادار بوون لە شوێنی ڕاگیران و چارەنوسیان بێ ئاکام بووە و ئەم دۆخەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری ئەم دوو شارۆمەندە .