هانا : ڕۆژی هەینی “١٤ی گوڵانی ١٤٠٣” هونەرمەندێکی کورد خەڵکی گیلانغەرب ، بە ناوی “بەردین جەعفەری” لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزەئەمنییەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی چوونەتە ماڵی بەردین جەعفەری و بە لەگەڵ لێدان دەستبەسەریان کردووە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، پاش دەستبەسەر کردنی ئەم هونەرمەندە کوردە هێزەئەمنییەکان ماڵەکەیان پشکنیوە دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە .