بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” ئیدریس مورادی تەمەن ٤٠ ساڵ بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی روانسەر ، پاش بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٢ بە تۆمەتی "ئەندامیەتی لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" دەستبەسەر و پاش ١٨ مانگ بەندکران لە بەندیخانەی پاوە ئازاد کرابوو .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە سیاسیە و شوێنی ڕاگیرانی زانیاریەک بەردەست نیە .