هانا: سیاوەش حەیاتی خەڵکی قەسر شیرین، سکرتێری بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی مەجلیسی ڕاوێژکاری چالاکانی یارسان، پاش بانگهێشت کردنی بۆ لقی یەکی سزای تاوانکاریی دادسەرای گشتی و ئینقلابی شاری ئیسلام ئاوای غەرب،بۆ تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوا لە کرماشان ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,ناوبراو لە لایەن لقی ٥ی دادگای ئینقلابی کرماشان کە هەڵکەوتووە لە ئیسلام ئابادی غەرب بە تاوانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ زیندانی مەحکووم کراوە.
سیاوەش حەیاتی ڕۆژی هەینی ٢٣ی سیپتەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیران دەستبەسەر و ڕۆژی سێشەممە ٣ی ژانوییەی٢٠٢٣ لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان ئازاد کرا.