دەستبەسەرکردنی ژن و مێردێک دوای بانگهێشت کرانیان بۆ دادگا

هانا: ڕۆژی شەممە” ١٤ی ژانوییەی ٢٠٢٣، شادی ئەمیری، چالاکی مەدەنی ٢٨ ساڵە خەڵکی دێولان، دوای بانگهێشتکرانی بۆ دادگای ئەم شارە، دەستبەسەر و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کرا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ دوای چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوە، شادی ئەمیریبە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٤٠٠ ملیۆن تمەن ئازادکرا، بەڵام "عەلی فەتحی"٣٥ ساڵە، هاوسەری شادی، کە بۆ یاوەری هاوسەرەکەی چووەتە بنکەی پۆلیس، لەلایەن هێزەکانەوە دەستگیرکرا لەئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

RELATED ARTICLES

Most Popular