دەستبەسەرکران و بێخەبەری لە چارەنوسی شارۆمەندێک

هانا: ڕۆژی پێنجشەممە “٣ی نوامبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “مێهدی حەدادی”شانۆکارو تەمەن۲۰ساڵ خەڵکی شیراز و ئەسەڵتان کوردی کرماشان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی جلوبەرگی ئاساییەوە لە دەرەوەی شوێنی کارەکەی لە شاری ڕەشت دەستبەسەر و ڕاگوێزرا بۆ شوێنێکی نادیار.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ڕۆژی شەممە "٢٤ی سپتامبەر ٢٠٢٢ "لە کاتی ناڕەزایەتییەکاندا، بە هۆی تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان، لە لای دەست بڕندار دەبێت و لە لایەن هێزەکانی جلوبەرگی ئاساییەوە دەستگیر دەکرێت، و دوای ٢١ ڕۆژ لە ئەشکەنجەدان و دەستبەسەرکران ئازاد دەکرێت.

پاش دەستگیر کردنی بۆ جاری دووهەم و تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناۆبراو له به رده ستدانییە
 

RELATED ARTICLES

Most Popular