دەستبەسەرکرانی ژنێکی چالاکی مەدەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی نڤەمبڕی ٢٠٢٢” چالاکێکی مەدەنی بە ناوی “لەیلا مەنسوور” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە، ناوبراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ماڵی تایبەتی خۆیدا دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ئەم هاوڵاتیە وەک، لاپتۆپ و مۆبایلەکەی گرتوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular