دەستبەسەرکرانی ڕاهێنەرێکی کینگ بۆکسین لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە”٢٢ی نڤامبڕی ٢٠٢٢”هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەسوڵ دوونیا”۲۷ساڵە خەڵکی شاری سنه,ڕاهێنەری وەرزشی رەزمی کینگ بۆکسینگ، بووە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە شوێنی کارەکەی لە یانەی کارن شاڵمان لەم شارە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدانییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular