دەستبەسەرکرانی چوار هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: لە درێژەی شەپۆلی دەستگیرکردن لە کوردستان، چوار هاووڵاتی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ژانوییەی ٢٠٢٣، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سەرکەوت عەبدی، ڕۆژگار و لوقمان مسنەفی خەڵکی ئاوای چۆری مەریوان، بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا لە ماڵەکانی خۆیان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ژانوییەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "سەعدی غەفاری" خەڵکی ئاوای "چۆڕ" لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر مۆبایلی لوقمان و ڕزگار مسنەفی دا گرتووە و هەروەها مۆبایل و تابلێتەکانی هاوسەر و منداڵەکانی سەعدی غەفاری.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular