دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە”١٦ی ژانویەی٢٠٢٣” چوار هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

هاوکارانی هانا ناوی ئەم هاووڵاتیانەیان بە  "کەیوان قاسم زادە، جەلال عەلەوی، جەمال عەلەوی و مەسعوود شپهە" خەڵکی ئاوای "کۆسەی کارێز"ی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا، ئەو هاووڵاتیانەیان لە ماڵە تایبەتەکانیاندا دەستگیرکردبوو.

RELATED ARTICLES

Most Popular