بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: “بێهزاد حەکیمی زادە”، پارێزەری بنەڕەتی خەڵکی سەقز، ڕۆژی سێشەممە”٢٠ی ژانوییەی٢٠٢٣”، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ هێزە حکوومەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەخسی بێهزاد حەکیمی زادە و دەستبەسەرو بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری سەقزیان گواستەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیاری ڕاگرتنی دوو مانگ زندان بۆ ئەم پارێزەرە دەرچووە.
