هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ژوئن۲۰۲۳، میرمنداڵێکی ١٦ ساڵە بە ناوی “سینا حەیدەری” کوڕی جەمیل و خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان؛ هێزەکانی حکومەت بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیانەوە.
تا ئێستا هەوڵی بەدواداچوونی خێزانی ناوبراو سەبارەت بە شوێنی منداڵەکەیان و زانیاری لەسەر چارەنووسی منداڵەکەیان سەرکەوتوو نەبووە.
