بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە”٢١ی دیسەمبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “سەردار شا مورادیان” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ناوبراو لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاووڵاتییە لە بەردەستدانییە.
