بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە”٧ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “عەلی رەزا بەیگ پوور” ٤٢ ساڵە کوڕی چراغ عەلی خەڵکی دێلوران، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد: بە هۆی لێدانی توندی هێزە سەرکوتگەرەکان، تووشی شکانی قۆڵ و قاچی بووە و گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئیلام.
