هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکردنی کەسایەتیە ئایینیەکانی کورد، بەرەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە”۲۴ی ژانوییەی۲۰۲۳”، دوو کەسایەتی ئایینی کورد بە ناوەکانی “مامۆستا یونس نۆخوا و مامۆستا سلێمان ئەحمەدی” لە مامۆستایانی قوتابخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە پیرانشار، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو مامۆستا کوردە لە نێوان ڕێگای پیرانشار و پەسوە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت,کە ڕۆژی یەکشەممە "٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١" لە لایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیی لە تەورێز، مامۆستا یونس نۆخوا بە ٤ ساڵ و ٦ مانگ زیندان و لابردنی جلوبەرگی ڕۆحانیی مەحکووم کرا.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی"٢٣ی ژانویەی ۲۰۲۳"، مەلایەکی دیکەی کورد بە ناوی "مامۆستا شەریف مەحموودپوور" خەڵکی ئاوای "پەسوا"ی پیرانشار، لە لایەن هێزە حکوومەتەوە لە ماڵی تایبەتی خۆی بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
