هانا: سێ هاووڵاتیی خەڵکی بوکان بە ناوەکانی ئەمیر مورادیپوور، ئەمین خاڵەندی و سامان ئیسماعیلی بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان لەلایەن دادگای ئینقلابی بۆکانەوە سزا دراون و بۆ جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە گوازرانەوە.
ئەم سێ هاووڵاتییە کە لە کاتی دەستبەسەرکردندا ئەشکەنجە دراون، لەلایەن دادگای ئینقلابی بوکانەوە بەم شێوەیە تۆمەتبار کراون و بڕیاریان بۆ دەرچووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە: ئەمیر مورادیپوور بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی" سزای ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ئەمین خاڵەندی بە تۆمەتی "هاندانی بەشداریکردن لە مانگرتنەکاندا" سزای ٦ مانگ زیندانی و ٣٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپێندرا و سامان ئیسماعیلی سزای ٦ مانگ زیندانیکردن و ٣٠زەربە قامچی بەسەردا سەپێندرا، وە هەروەها بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە حزبەکانی کوردستان و تێکدانی بیروڕای گشتی سزا دراون.