دەستبەسەرکرانی “سۆما پوورمحەممەدی” لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن لە کوردستان، هاووڵاتییەکی ژن ٣٣ ساڵە بە ناوی “سۆما پوورمحەممەدی”، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین و دانیشتووی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە، بە مەبەستی بەدواداچوونی دۆسیەی "ئیدریس مەنبەری" هاوسەری کە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢ لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، چووەتە دادگای ئینقلابی سنە، بەڵام لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular