هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە” ٢٩ی ژانوییەی۲۰۲۳، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی کۆمەڵەی کۆمەڵایەتی-فەرهەنگی “نەوژین” ٣٥ ساڵە لە سنە لەلایەن هێزە حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەوەی بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستبەسەرکراوی ئەندامانی کۆمەڵەی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی "نەوژین" چووەتە دادگای ئینقلابی سنە، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.