دەستبەرکرانی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: لە درێژەی شەپۆلی بەرفراوانی دەستگیرکردنەکانی جوانڕۆ، ڕۆژی یەکشەممە” ١٥ی ژانوویەی ٢٠٢٣” هاووڵاتییەک بە ناوی “موسەعێب خدری” لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی شەممە" ١٤ی ژانوویەی ٢٠٢٣"هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "مزەفەر مورادی" خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە نادیارە.

RELATED ARTICLES

Most Popular