هانا : رۆژی یەکشەممە ٢٧ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ مامۆستایەکی کورد خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا
هاوکارانی هانا ناسنامەی ئەم مامۆستایەیان بە ناوی مامۆستا محەمەد شەریفی ٣٧ ساڵان و خەڵکی بۆکان راگەیاند
بە پێی ئەو راپۆرتانەی بە دەسمان گەیشتوون : هێزە ئەمنییەکان بە شکاندنی دەرگا و پەنجەرە هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم مامۆستایە و دەستبە سەریان کردووە و پاشان گواستوویانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار سەرچاوەیکی ئاگادار لەم بارەوە راشیگەیاند ؛ هێزە ئەمنییەکان کەل و پەلی تایبەتی ئەم مامۆستا کوردە وەکوو مۆبایلی خۆی و هاوسەرەکەی و کۆمپیتەر و هەروەها کتێبەکانیشی دەستیان بەسەردا گیراوە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە
تا ئێستا زانیاری لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ئەم مامۆستایە لە ئارادا نیە
