هاوکارانی ناوەندی مافی مرۆڤی هانا لە شاری مەریوان ئاگاداریان کردینەوە دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ئەمیر ئەرژەنگی ٢٧ ساڵان کوری موختار و ستار ئەرژەنگی ٢٥ ساڵان کوڕی سەردار خەڵکی ئاوایی نێ بانگهێشت و دەستبەسەر کراون
سەرچاوەیکی ئاگادار رایگەیاند : ئەم دوو شارۆمەندە رۆژی شەممە ٢٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ لە رێگای پەیوەندی تەلەفوونیەوە لە لایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتی شاری مەریوان بانگهێشت کرابوون کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ ئاگۆستی ٢٠٢٣ دوای سەردانی وەزارەتی ئیتڵاعات لەم شارەدا دەستبەسەر کراون
ئەمیر ئەرژەنگی زەواجی کردووە و منداڵێکی هەیە کورە مامیشی ستار ئەرژەنگی زەواجی کردووە و باوکی منداڵێکە
تا ئێستا هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی ئەم دوو شارۆمەندە لە ئارادا نیە
