بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێری ھانا ،لە رۆژانی ڕابردوودا و لە درێژەی دەربڕینی نارەزایەتی و سەرھەڵدانی ئاخێزی گشتی ،پاش کوشتنی حکوومەتی مەھسا ئەمینی ، سەدان شارۆمەندی کورد لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کراون کە ئەمڕۆ ھەینی ٧ی ئوکتوبر ناوی ١٢ شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی دیکە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی ھانا بەڕێ کراوە و بەم شێوەیە:
١- ئارمان چواردیواری خەڵکی شاری سەڵماس و دانیشتووی ورمێ
٢- ئەردەڵان ئەنساری
٣- بەختیار ئەحمەدی خەڵکی ورمێ
٤- سەید عەلی سوڵتانیان ٢٥ ساڵ تەمەن و لە وەرزشوانانی خۆشناوی شاری سەقز
٥- ستار کازمی زادە ٥٥ساڵ تەمەن و خەڵکی کرماشان
٦-فاتیمە باوەند خەڵکی دێھدەشت
٧- ئەکبەر موختاری
٨-موحسین خاکسار
٩-جەلال یەزدانی خەڵکی قووچان
١٠- خەبات وەیسی ھونەرمەند و خەڵکی سنە و دانیشتووی تاران
١١- سامان یاسین : ھونەرمەند ،ئاوازدانەر،گۆرانیبێژی شێوە سەبکی ڕاپ ،خەڵکی کرماشان و دانیشتووی تاران
١٢- بابەک عیسازادە ،خەڵکی سەڵماس و دانیشتووی ساری
شایانی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە ھیچ ھەواڵێک لە چارەنووسی شارۆمەندان لە …
…
بە پێی سەرچاوە ھەواڵی ھانا ، رۆژی شەمە ٨ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ ئەسکەندەر لوتفی ،چالاکی پیشەیی و وتەبێژی شۆرای ھاودەنگی رێکخراوەکانی پیشەیی و فەرھەنگی لە ئێران، لە لایەن ھێزە ئەمنیتیەکان دەستبەسەر کرا.