هانا: لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی “ئازاد عەباسی و سیروس عەباسی”، چالاکانی مەدەنی و دانیشتووانی دێولان، لەلایەن لقی دووی دادگای تاوانەکانی ئەم شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” تۆمەتبار کران ، تێکدانی نەزمی گشتی و کۆمەڵگا و هاوکاری دژی ئاسایشی نیشتمانی”بۆ هەرکەسیان سزای ٦ ساڵ و ٤ مانگ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ ئەو هاووڵاتییانە ڕۆژی چوارشەممە”٣٠ی شەهریوەر”لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی سنە گوازرانەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم دوو چالاکە مەدەنییە مافی پارێزەر و هەر مافێکی مرۆڤیان لێ زەوت کراوە.
