بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا : ڕۆژی سێشەممە “١٣ی خەرمانانی ١٤٠٣” لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “ماردین باقری” کوڕی باقر و خەڵکی ئاوایی “سەرنجیانە”ی دێولان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ کاژێر ٨ی شەو ماردین باقری لە کاتی وەرگرتنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری دێولان لە لایەن دوو ئۆتۆمبێلی ئیتڵاعاتەوە گەمارۆ دراوە و بەبێ پێدانی حوکمی دادگا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم لاوە کوردە بەردەست نیە .